Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 22:48

له‌ خولی پله‌یه‌کی فه‌ڕه‌نسادا پاریس سان جێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ریمیس تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە خولی یانە پلە یەکەمەکانی فەڕەنسا بۆ تۆپی پێی (لیگ 1)دا، یانەی پاریس سان جێرمان میوانداری یانەی ریمیس-ی کرد و بە ئەنجامی 4-0 سەرکەوتنی بەسەردا تۆمار کرد.
لە بیست و دووەمین هەفتەی خولی (لیگ ١)دا، پاریس سان جێرمان میوانداری ریمیس-ی کرد.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بە سەرکەوتنی پاریس سان جێرمان کۆتایی هات کە تیایدا مارکۆ ڤێراتی لە خولەکی 44دا، یەکەم گۆڵی تۆمار کرد.
لە بەشی دووەمی یارییەکەدا، پاریس سان جێرمان لە خولەکی 62دا لە رێگەی سێرجیۆ رامۆس دووەم گۆڵی تۆمار کرد، هەروەها یاریزانی یانەی ریمیس، وت فایس بەهەڵە گۆڵێکی لە یانەکەی خۆی کرد و جیاوازیەکەی کردە 3-0.
یانەی پاریس سان جێرمان لە خولەکی 75 یارییەکەدا لە رێگەی دانیلۆ پێریرا، چوارەم گۆڵی تۆمار کرد و بە ئەنجامی 4-0 یارییەکەی بردەوە.
بەو ئەنجامەیش یانەی پاریس سان جێرمان کۆی خاڵەکانی گەیاندە 53 خاڵ و بەردەوامە لەسەر رابەرایەیەتی خولەکە و یانەی ریمیس-یش بە 24 خاڵ ریزبەندی چواردەمینی گرتووە.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.