Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 08:16

گوژمەیەک بۆ پڕۆژەی ئاوی دووکان - سلێمانی خەرج کرا

کوردستان TV
100%


وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بایەخێكی زۆر بە پرۆژەكانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەدات بۆ ئەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئاوی خاوێن و دابەشەكردنی بەسەر ماڵاندا بە باشترین شێوە بەردەوام بێت و لەم چوارچێوەیەشدا گوژمەیەكی بۆ پرۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی خەرج كرد.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 17%ی داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی و وەك لە فەرمانە وەزارییەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە كە گوژمەكە بۆ دروستكردنی شەفتی پەمپ بۆ پرۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی بە گوێرەی یاسا و ڕێنمایییە داراییەكان خە رج كرا.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.