ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا رایگەیاند، ئەمڕۆ دەرگای خاڵی سنووریی پێشخابوور کرایەوە، کە ماوەیەک بوو داخرابوو و سەرەتاش بۆ کاری بازرگانی و ئەوانەی نەیاندەتوانی بگەڕێنەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان لە ھەرێم یاخود بە پێچەوانەوە، بەکار دێت.
دکتۆر کاوە ئازیزی، ئهندامی ئهنجوومهنی نیشتیمانی كورد له سووریا، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند ، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە ھۆی ھێرشی پەیەدە بۆ سەر خاڵی سنووریی پێشخابوور، ئەو خاڵە سنوورییە داخرا، ئەمڕۆ کرایەوە و لە سەرەتاشدا بۆ ھاتوچۆی بازرگانییە و هەروەها ئەو کەسانەی لە رۆژئاوای کوردستان یاخود لە ھەرێم بە ھەر ھۆکارێک مابوونەوە، رێگەیان پێ دەدرێت بگەڕێنەوە.
گوتیشی، لە چەند رۆژی داھاتوودا رێگە بە ھاتوچۆی خەڵکی ئاساییش دەدرێت ھاتوچۆ بکەن، بۆیە گرنگ ئەوەیە دەرگای خاڵی سنووری پێشخابوور بە فەرمی کرایەوە، ئەمەش لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.
لە ماوەی ڕابردوودا پەیەدە ھێرشی کردە سەر خاڵی سنووریی پێشخابوور و زیانی بەو خاڵە سنوورییە گەیاند، کە بەو ھۆیەوە خاڵی سنووری پێشخابوور داخرا.
خاڵی سنووری پێشخابوور کرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.