بڕوا به خۆ بوون و كۆڵ نه‌دان یه‌كێكه له فاكته‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به ئامانج ئافره‌تێكی ، توركی هه‌موو ئاواتی ئه‌وه بووه خوێندن ته‌واو بكات وبڕوانامه به‌ده‌سه بهێنێت ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی باری دارایی خێزانه‌كه‌یان باش نه‌بووه وازی له خوێندن هێناوه.
ئه‌و ئافره‌ته توركییه كه ناوی "گوناش ئۆنۆرما"یه ،له هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وام بوو تا توانی له ته‌مه‌نی 84 ساڵی بڕوانامه‌ی بنه‌ڕه‌تی به ده‌ست بهێنێت.
شایانی باسه گوناش خاوه‌نی شه‌ش كوڕ و 18 نه‌وه‌یه، ئاواتی ئه‌وه‌یه له خوێندن به‌رده‌وام بێت تا بڕوانامه‌ی بهكهلۆریسش به ده‌ست بهێنێت.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئانادۆل
ڤیدیۆ..ئافره‌تێک له ته‌مه‌نی 84 ساڵی بڕوانامه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌ده‌ست هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.