زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی و پەرەپێدانی پارك و باخچەكان لە ڕوانگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بایەخێكی ستراتیژی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش بە بەردەوامی لە ڕێگەی خەرجكردنی گوژمەی پێویست بایەخ بە بەشی نەمامگە و ئەندازەی پاركەكان لە سنووری تەواوی شار و شارۆچكەكان دەدات بۆ بەرهەمێنانی نەمام و گوڵی هەمەجۆر بۆ ڕازاندنەوەی شارەكان.
هەر لەم سۆنگەیەوە لە فەرمانێكی وەزاری خۆیدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەكی بە بڕی زیاتر لە 96 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی ئامادەكردنی نەمام و سیانە بۆ بەشی باخچەكان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار خەرج كرد، كە ئەو گوژمەیە كاریگەری زۆری لەسەر زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی و باشتر بەڕێوەچوونی ئەو سێكتەرە لە سنووری كەلار دەبێت.
زیاتر لە 96 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی ئامادەکردنی نەمام لە کەلار خەرج کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.