سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور كرد، لهو دیدارهی بهبۆنهی تهواوبوونی ئهركی كونسوڵ ئهنجام درا، سهركونسوڵی كۆریای باشوور رای گهیاند: کوردستان بە ماڵی دووەمی خۆی دەزانێت و میهرەبانیی و میواندۆستیی خەڵکی کوردستانیش لە بیر ناکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 24/1/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی کوانژین، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاواییکردن و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکوومەت بە پێزانینەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی کونسوڵی گشتیی کۆریای باشووری کرد لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور، سوپاسی هەماهەنگیی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هەمیشە، کوردستان بە ماڵی دووەمی خۆی دەزانێت و میهرەبانیی و میواندۆستیی خەڵکی کوردستانیش لە بیر ناکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.