لە سنووری شارۆچکەی داقووق بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی سریەی ئیستتڵاعی سوپای عێڕاق تەقییەوە و بەهۆیەوە 7 قوربانی لێ کەوتەوە.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە نزیک گوندی ئەلبوشەهابی باشووری شارۆچکەی داقووق بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی سریەی ئیستتڵاعی فرقەی 8ـی سوپای عێراقدا تەقییەوە.
ڕاشیگەیاند: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبە چێنراوەکە 4 سەربازی سوپای عێراق گیانی لەدەست دا و 3 سەربازی دیکەش برینداربوون.
هەروەها ئاماژەی بەناوی ئەوانەش کرد کە بوونەته قوربانی تەقینەوەی بۆمبە چێنراوەکە کە بریتین لە: ڕەشاد جەبار حەيدەر، حەيدەر جەبار كەعيد، عەلی موحسین جەلاب و سەعيد حەداوی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.