بەڕیوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر ڕایگەیاند، توانرا لەناو شاری هەولێر دەستبگیرێت بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر، لەگەڵ دەستگیرکردنی 3 تۆمەتبار.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان توانرا لەناو شاری هەولێر دەست بگیرێت بەسەر بڕی 52 گرام (جامایکا) و 40 گرام (کریستاڵ) و 32 گرام (حەشیش) و 15 گرام (هێرۆین) و (58) گرام دەنکە حەبی هۆشبەر".
ئەوەش خراوەتەڕوو "هەروەها توانرا 3 تۆمەتبار بەناوەکانی ( م.ئـ.ص ) و ( ن.ئـ. ع ) و ( ڕ. ئـ.خ ) دەستگیر بکرێن".
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.