فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان له باكوری به‌غدای پایته‌خت بۆردومان كرد.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق بڵاویان كرده‌وه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی عێراق چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان له‌نێو دارستان و باخچه‌كانی تارمییه بۆردومان كردووه دوای ئه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگرییان پێ گه‌یشتبوو كه چه‌ند چه‌كدارێك له‌م ناوچه‌یه خۆیان حه‌شارداوه.
زانیارییه سه‌ربازییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه له‌م ناوچانه 12 تیرۆریستی داعش بینراون و به‌هۆی هێرشی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌كانیشه‌وه به‌لایه‌نی كه‌م 7 تیرۆریستیان كوژراون.
جێی باسه شارۆچكه‌ی تارمییه كه ده‌كه‌وێته 50 كم له باكوری شاری به‌غدا، به‌مدواییه بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی گه‌رم و پڕ له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و هێرشی یه‌ك له‌دوای یه‌كی نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی سوپای عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.