له میانه‌ی به‌شداریكردن له بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسی ئاستەنگەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو د. رێبوار بابکەیی - ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگه‌یاند :
ئه‌و ناكۆكییه‌ی هه‌یه له سه‌ر پرسی سه‌رۆك كۆمار ، بۆ رۆڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌ویش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌و پارته كه ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه به‌رده‌م چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق .
ئه‌و پرسه‌ش زیاتر واتا دانانی سه‌رۆك كۆمار له رابردوو بۆ كورد بۆ رۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ سه‌رجه‌م كورد داوه له چوارچێوه‌ی عێراق .
پۆل برێمه‌ر ئه‌وكات باسی له رۆڵی سه‌رۆك بارزانی كردبوو كه رۆڵی گرنگیان هه‌بووه له‌و پرسه .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و پرسه واتا دانانی سه‌رۆك كۆمار پێویسته زیاتر كورد به ده‌سته‌جه‌معی و ته‌وافوق یه‌كلایی بكاته‌وه ، نابێت هیچ لایه‌نێك ئه‌و پۆسته به ئیستیحقاقی خۆی بزانێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روویدا ئه‌وا ده‌بێ ئه‌و لایه‌نه پشت به پێوه‌ر ببه‌ستێت .
راسته عورفه ئه‌و پۆسته بۆ كورد بێت به‌ڵام عورف نیه بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بێت .
د. رێبوار بابکەیی گوتی : جه‌خت كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی له سه‌ر دانانی به‌رهه‌م ساڵح زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه لێكترازان له ناو یه‌كێتی روونه‌دات و به‌رهه‌م ساڵح نه‌وه‌ك په‌نا بۆ جیابوونه‌وه بهاوێژێت .
هه‌روه‌ها یه‌كێتی په‌نا بۆ لێكترازانی كورد ده‌بات به‌ڵام ناتوانێت چاره‌سه‌ری لێكترازانی ناو حزبه‌كه‌ی خۆی بكات .
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه به‌رهه‌م ساڵح ته‌نها یه‌ك سوودی بۆ یه‌كێتی هه‌بوو ، ئه‌ویش سه‌ندنه‌وه‌ی 2 كورسی پارتی و خستنه سه‌ر كورسییه‌كانی یه‌كێتی .
د. رێبوار بابکەیی رایگه‌یاند كه هێرش به رۆژی رۆناك كرا سه‌ر هه‌رێم و كوردستان له‌لایه‌ن حشدی شه‌عبی و چه‌ند لایه‌نێكی چه‌كدار ، كوا رۆڵی سه‌رۆك كۆمار كه پارێزه‌ری ده‌ستووره . رۆڵی سه‌رۆك كۆمار له 4 ساڵی رابردوو وه‌ك پێویست نه‌بوو ، هه‌ڵوێستێكی خۆی وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستوور به كار نه‌هێنا .
یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی رازی بوون به‌وه‌ی داواكاری كورد یه‌كبخه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له به‌غدا ، كه‌چی له یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق كه ته‌نها تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ، یه‌كێتی به‌لێنی خۆی شكاند و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌كرد و ده‌نگی به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و نوێنه‌ری كورد نه‌دا . ئه‌وه په‌یمان شكاندن بوو له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه .
باشه چۆن یه‌كێتی كه خۆی ده‌نگی نه‌دا به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ، داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات ده‌نگ به به‌رهه‌م ساڵح بده‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ؟؟ له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ؟ به‌رای من یه‌كێتی تووشی ئیحراجییه‌كی سیاسی بووه .
پێویسته كورد كه‌سێك بكاته سه‌رۆك كۆمار سوودی بۆ پێكهاته‌ی كورد هه‌بێت و پارێزه‌ری ده‌ستوور بێت . سیناریۆی 2018 دووباره نابێته‌وه .
جه‌ختی كرده‌وه كه دڵنیام له كۆتایی به‌رژه‌وه‌ندی كورد و هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ده‌بێت
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.