Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 05:10

‌ تۆمه‌تبارێک به‌تۆمه‌تی کوشتنی بزنه‌ کێوییه‌ک ده‌ستگیرکرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی دارستانی قەرەداغ تۆمەتبارێكیان بە تۆمەتی كوشتنی بزنە كێوییەك دەستگیركرد.
له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئێوارەی دوێنێ دووشه‌ممه‌ 25 ى 1 ى 2022، لە ئەنجامی چڕبوونەوە و دەرچونی مەفرەزەكانیان لە بارەگای بەش و خاڵی وەزیارە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە بەردەوام ناوچەكەیان كردوەتە ژێر چاودێرییەوە بەهۆكاری بارینی بەفرەوە كە باڵندەو ئاژەڵە كێوییەكان زیاتر بەدیار دەكەون، توانیان راوچییەك دەستگیر بكەن كە كارێكی بزنە كێوی تەمەن یەك ساڵی كوشتبوو، دەستیشگیرا بەسەر كەرەستە ڕاوییەكانیدا.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكەی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌،  پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كرایەوەو لەسەر بڕیاری  دادوەری لێكۆڵینەوەی سلێمانی/2 لیژنەیەك پێكهێنرا بۆ فرۆشتنی گۆشتەكەی بەشێوەیەكی زیادكردنی ئاشكرا.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، كەرەستە دەستبەسەردا گیراوەكان ئەمانەن (یەك كاری بزنی كێوی ڕاوكراو، یەك تفەنگی جۆری كاتم سەوت ( توتو)، هەشت فیشەكی نەتەقیو، یەك چەقۆ، یەك ئوتۆمبێل.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.