Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 05:10

حکوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌کی کاره‌با له‌ پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 142 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كات.
 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25 ى 1 ى 2022، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: لەسەر بودجەی داهاتی (8%) بەبڕی زیاتر (142) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕاشیده‌گه‌ێنێت: پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ده‌ركردنی فیده‌ری نوێ 403 له‌وێستگه‌ی كوردسات/ وێستگه‌ی كوردسات فیده‌ری 403 له‌سلێمانی.
هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: كۆى بودجه‌ى پرۆژەکەش بریتیه‌ له‌ (142.694.610) سه‌دو چل و دوو ملیۆن و شه‌ش سه‌دو نه‌وه‌دو چوار هه‌زارو شه‌ش سه‌دو ده‌ دینار، كه‌ لەلایەن کۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبەجێ دەکرێت، وا بڕیارە لەماوەی (60) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.


داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.