Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 05:10

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی باڵای ئیمارات کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گه‌یشته‌ ئیمارات و له‌گه‌ڵ گەورە بەرپرسانی ئه‌و وڵاته‌ کۆدەبێتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گه‌یشته‌ میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی (ئیمارات)  و لەلایەن د. موغیر خه‌میس خه‌یلی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئه‌بو زه‌بی، پێشوازی لێکرا.

لەو سەردانەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوە و گەورە بەرپرسانی دیکەی ئیمارات کۆدەبێتەوە.

لە دیداری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.