نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/1/25 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كونسولی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌ولێر كرد كه ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتایی دێت.
له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی وێڕای ماڵئاوایی، سوپاسی كار و هه‌و‌ڵه‌كانی كرد بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركی تازه‌یدا بۆ خواست. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕۆڵی تیمی زه‌یتوونی سه‌ربازیی كۆری و ئاژانسی كۆیكا و گه‌ل و حكوومه‌تی كۆریای باشووری كرد كه هاوكارییان پێشكه‌ش به هه‌رێمی كورستان كردووه.
لای خۆیه‌وه كونسولی گشتیی كۆریای باشوور، سوپاس و پێزانینی بۆ نێچیرڤان بارزانی و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه كه له ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یدا، هاوكار و پشتیوانی بوون و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له بره‌ودان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.