Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 04:06

که‌رکووک.. بۆمبێک به‌ کاروانی هێزه‌کانی پۆلیس ته‌قییه‌وه‌ و قوربانی لێ که‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركووك ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 4 قوربانی له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی لێ كه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا: بۆمبه‌كه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی كاروانی تیپی 5ی پۆلیسی ئیتیحادی له‌ گوندی زه‌عیتوون له‌ شاری كه‌ركووك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 4 پۆلیس برینداربوونه‌.

جێی باسه‌ شه‌وی ڕابردووش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای عێراق له‌ جۆری هه‌مه‌ڕ له‌ گوندی تالیعه‌ و ئه‌لبوو شه‌هاب له‌ شارۆچكه‌ی داقووق هه‌ر له‌ شاری كه‌ركووك 3 سه‌ربازی عێراقی هاتبوونه‌ كوشتن.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.