لەپێناو باشكردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە لە شارەكەدا، پرۆژەی ئاوی ئیفراز 2 لە شاری هەولێر نۆژەن دەكرێتەوە كە بەهۆی كۆنبوونی كەلوپەل و بە تایبەتی پەمپەكانی گواستنەوەی ئاو، پێویستی بە پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوە هەیە.
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: پرۆژەی ئاوی ئیفراز 2 یەكێكە لە پرۆژە گەورەكانی ئاوی خواردنەوە لە شاری هەولێر و ئێستا بۆ پەرەپێدان و چاكسازی لەو پرۆژەیەدا، بڕیاردرا لەسەر نۆژەنكردنەوەی پرۆژەكە و گۆڕینی هەر شەش پەمپەكانی گواستنەوەی ئاو كە زیاتر لە پازدە ساڵە ئەو پەمپانە كار دەكەن و پێویستە بگۆڕدرێن.
بڕیارەكه لە چوارچێوەی ئەو پلانە نوێیەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردایە بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە سەرجەم شار و شارچكەكانی هەرێمی كوردستان و باشتركردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و نۆژەنكردنەوەی تۆڕەكانی دابەشكردنی ئاو بۆ هاووڵاتییان.
ههر لهچوارچێوهی چاكسازی و پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی پرۆژەكانی ئاو و پرۆسەی دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییان، وهزارهتی شارهوانی بڕیاری دابوو تا كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ كۆمپانیای بای وۆتەری بەریتانی پرۆژەكانی ئاوی ئیفراز 1و 2 لە هەولێر نۆژەن بكاتەوە و سەرجەم كارە تەواونەكراوەكانیش تەواو بكات و چەند وێستگەیەكی گواستنەوەی ئاویش دروست دەكرێن كە ئەم بڕیارانە كاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی ئاو و گرفتی كەمئاوی لە شاری هەولێر و دەوروبەری دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.