شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد کە بە سێ مووشەک هێرش کراوەتە سەر ناوەندی قەزای گەرمە کە شوێنی لەدایکبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسییە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە کردەوەیەکی تیرۆریستی ترسنۆکانە ناوەندی قەزای گەرمە کە شوێنی لەدایکبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسییە، بە سێ مووشەکی کاتیوشا، کردە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە مووشەکەکان لەبەری دیجلەوە بەرەو ناوەندی قەزاکە ئاراستەکراون، بەجۆرێک یەکەم موشەک لە پشت گەراجی شارەوانیی، دووەمیان لە شەقامی 20ی بەردەم ماڵی هاووڵاتییەک و سێیەم مووشەکیش لە ناوچەی رەشاد کەوتووەتەخوارەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ئاکامی ئەو هێرشە مووشەکییەدا، دوو هاووڵاتیی بەسووکیی بریندار بوون.
لای خۆیانەوە دەزگا ئەمنییەکان رێوشوێنی پێویستیان لەبارەی رووداوەکە دەست پێکردووە و دواتر وردەکاریی زیاتر لەمبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.
پێشتر میدیای لۆكاڵی عێراق بڵاویان کردەوە، له ناوچه جۆراوجۆرهكانی پارێزگاری ئهنبار هێرشی مووشهكی به چوار مووشهک ئهنجام درا و یهكێک له مووشهكهكان له نزیک شوێنی مانهوهی سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، محهمهد حهلبوسی له شارۆچكهی گهرمه كهوته خوارهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.