مەسرور بارزانی، سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، لە تویتێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی محه‌ممه‌د حەلبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی كرد.
له تویته‌كه‌دا هاتووه: بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر ماڵی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە قەزای گەرمە دەکەم.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی هێرشەکەی سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، ڕاشیگه‌یاندووه: ئەم هێرشە پێشهاتێکی مەترسیدارە و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکاتە ئامانج.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ برینداران خواستووه.
له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، له راگه‌یاندراوێكدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه: کە بە سێ مووشەک هێرش کراوەتە سەر ناوەندی قەزای گەرمە کە شوێنی لەدایکبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسییە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو کە کردەوەیەکی تیرۆریستی ترسنۆکانە ناوەندی قەزای گەرمە کە شوێنی لەدایکبوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسییە، بە سێ مووشەکی کاتیوشا، کردە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە مووشەکەکان لەبەری دیجلەوە بەرەو ناوەندی قەزاکە ئاراستەکراون، بەجۆرێک یەکەم موشەک لە پشت گەراجی شارەوانیی، دووەمیان لە شەقامی 20ی بەردەم ماڵی هاووڵاتییەک و سێیەم مووشەکیش لە ناوچەی رەشاد کەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ئاکامی ئەو هێرشە مووشەکییەدا، دوو هاووڵاتیی بەسووکی بریندار بوون.
مه‌سرور بارزانی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی سه‌ر ماڵی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.