Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 14:40

سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکران

یەکێکیان بەشداریی کردووە لە ئەنجامدانی دوو کردەی تیرۆریستی دژبە ھێزەکانی پێشمەرگە
کوردستان TV
100%

لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی ئەمنییەکانی عێراقدا، سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکران کە یەکێکیان بەشداریی کردووە لە ئەنجامدانی دوو کردەی تیرۆریستی دژبە ھێزەکانی پێشمەرگە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەزانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.

راشیگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەوەیش خستووەتەڕوو کە یەکێک لە تیرۆریستیە دەستگیرکراوەکان، بەرلەوەی شاری مووسڵ کۆنترۆڵ بکرێتەوە، سەرپەرشتیی پلانی بەرگرییکردن لە شارەکەی کردبوو، ھەروەھا پلانی بۆ لێدانی خەندەق و تونێل لە شاری مووسڵ دانابوو، بەو پێیەی ئەفسەر بوو لە سوپای پێشوو.

هەورەها روونیشی کردووەتەوە کە یەکێکی دیکە لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە بەناو کەرتی کەرکووک سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، چەکداربووە و بەشداریی کردووە لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی دژبە ھێزە ئەمنییەکان.

شانەی ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستەکەی دیکەیش لەبەناو دیوانی جوند سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش چەکداربووە و بەشداریی کردووە لە ئەنجامدانی دوو کردەی تیرۆریستی دژبە ھێزەکانی پێشمەرگە .

ئاماژەی بەوەیش داوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.