Erbil 38°C شەممە 16 ئایار 01:25

پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

پاسپۆرتی هه‌ولێر هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئاگادارده‌كاته‌وه‌. 
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییه‌كدا، کە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێری كردووه‌ و رایگەیاندوە، ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌وا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت ( نووسینگەی یەک - نووسینگەی دوو - نووسینگەی سۆران - نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەک شەممەوە ڕێکەوتی ( 30/01/2022)، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (8:00)ی بەیانی تاکو (3:00)ی دوای نیوەرۆ ده‌بێت. 
ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن بە مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.