ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته به‌غدا و بڕیاره چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات.
ڕاگه‌یاندنی ڕه‌وتی سه‌در له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته شاری به‌غدای پایته‌خت.
بڕیاریشه موقته‌دا سه‌در له شاری به‌غدا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجام بدات.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی موقته‌دا سه‌در له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا دادگای باڵای فیدڕالی بڕیاری له ده‌ستووی و یاسایی بوونی یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دابوو كه تێیدا سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردرابوون.
موقته‌دا سه‌در دوێنێ سێشه‌م له كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا دووباره پابه‌ندی خۆی به پێكهێنانی حكوومه‌تێكی زۆرینه‌ی نیشتمانی دوور له گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵاتی و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییانی عێراق ڕاگه‌یاندبوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.