ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند: له 2 ڕووداوی هاتووچۆدا هه‌شت كه‌س برینداربوون.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ بڵاویكرده‌وه: شەوی ڕابردوو هەشت کەس لەدوو ڕوداوی هاتوچۆدا برینداربوون ڕوداوی یەکەم لەئەنجامی پێکدادانی بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ ــ کەرکوک (بانی مەقان) لەئاکامدا شەش کەس برینداربوون و دەستبەجێ لەلایەن تیمی فریاکەوتنی خێرا 122 گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.
ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هەر لەنزیک هەمان شوێن و کاتژمێر 3:30 ى بەیانی بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە ئافرەتێکی تەمەن (35) ساڵ و مناڵێکی (10)ساڵان برینداربوون.
چه‌مچه‌ماڵ .. له 2 ڕووداوی هاتووچۆدا 8 که‌س برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.