ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی یه له كاتی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له رێكه‌وتی(11/9/2021)، كه له‌و وتاره‌دا جه‌نابیان به بایه‌خه‌وه جه‌ختی له سه‌ر گرنگیدانی زۆر به په‌روه‌رده كرده‌وه، ئه‌ویش له پێناو په‌روه‌رده كردن و بنیاتنانی نه‌وه‌كانی داهاتوو له سه‌ر بنه‌مای ئینتیما و خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نیشتمان و قوربانیدان له پێناو گه‌ڵ و نیشتمان، بێگومان جه‌نابی سه‌رۆك له‌م ووتاره دا داوای له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد، كه زیاتر بیر له‌وه بكه‌نه‌وه خزمه‌تی باشتر پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان بكرێ و له هه‌مووشی گرنگتر گرنگی زیاتر به په‌روه‌رده بدرێ، بێگومان دووژمن و ناحه‌زانی كورد و كوردستان كار له سه‌ر لاوازكردنی ئیتیمای گه‌نجه‌كانمان ده‌كه‌نه‌وه بۆ خاك و نیشتمان.
گومان له‌وه‌دا نییه كه دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم خه‌ریكی دیراسه‌ت كردن و توێژینه‌وه‌ی گونجاو بن بۆ ئه‌و ڕاسپارده‌یه به تایبه‌ت دام و ده‌زگاكانی په‌یوه‌ست و په‌یوه‌ندیدار كار له سه‌ر چه‌كه‌ره‌كردن و بنیاتنانی ئه‌و هه‌سته ده‌كه‌ن، كه‌وا چۆن بتوانرێ ئینتیما و په‌یوه‌ست و سۆز له‌لای نه‌وه‌كانی داهاتوو دروست بكه‌ین بۆ گه‌ڵ و نیشتمان، بێگومان پێشتریش ئێمه له ووتاره‌كانی ساڵانی رابردوو زۆر به ووردی و به چڕی زنجیره وتاری زۆرمان له سه‌ر به‌هێزكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانی لای نه‌وه‌كانی ئایینده نوسیوه، هه‌نگاوه‌كان و بنه‌ماكانی ووروژاندن و گه‌شه‌كردن و چه‌سپاندنی ئه‌و هه‌سته لای قوتابی كه زیاتر له ده‌یان ووتاری جۆراوجۆرمان له سه‌ری نوسیه، بۆیه ئه‌و گرنگیدانه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به په‌روه‌رده زۆر دڵخۆشی كردم، كه‌واته ئه‌و تێڕوانینه گرنگه هه‌یه له سه‌ر ئاستی باڵا به بایه‌خه‌وه باسی لێ ده‌كرێ و مایه‌ی گرنگی پێدانه و له هه‌مان كاتیش‌دا گرنگه به‌دواداچوونی وورد و به‌رده‌وام هه‌بێ له‌سه‌ر ئاراسته‌ی كاركردن له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌رنامه رێژی بكرێ چۆن بتوانرێ له ئایینده كاری جدی له سه‌ر بكرێ، هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام هه‌بێ له نێوان دام و ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار و داواكراو كه‌وا هه‌ریه‌كه‌یان پڕۆژه پلانێك ئاماده بكه‌ن، له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ به‌و بواره و به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموون و شاره‌زایی وولاتانی پێشكه‌وتوو كه‌وا چۆن له په‌روه‌رده وه ده‌ستیان پێ كردوه، په‌روه‌رده و فێركردن خاڵی وه‌رچه‌رخانی گه‌شه‌كردنی ووڵاته‌كانیان هه‌ژمار ده‌كرێ، له بیرمان نه‌چێ له سه‌رده‌می سه‌ره‌تای ئیسلام دا پێغه‌مبه‌ری مه‌زن(محمد) د.خ، زۆر گرنگی به په‌روه‌رده و فێركردن داوه تا نه‌وه‌یه‌كی به‌هێز دروست بێ بتوانی به‌رگری له ئاینی پیرۆزی ئیسلام بكات و شه‌ڕی دووژمنه‌كانی بكات، هه‌رده‌م به‌رێزیان منداڵه‌كانی ماچ ده‌كرد و ده‌ستی به سه‌ر سه‌ری دا ده‌هێنان و ده‌یفه‌رموو منداڵه‌كانتان له كۆڕ و مه‌جلیسی پیاوان به‌شداری پی بكه‌ن تا په‌روه‌رده بكرێن و فێری دانایی و ژیری و چۆنیه‌تی قسه كردن ببن و بتوانن لاسایی گه‌وره‌كان بكه‌نه‌وه.
به پاڵپشتی خوای گه‌وره له وتاره‌كانی داهاتوودا وورده‌كارییه‌كانی گرنگیدان به په‌روه‌رده و ئه‌ركه‌كانی دام و ده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار و ئه‌زموونی هه‌ندێ له وڵاتان باس ده‌كه‌ین.
بكركریم حسن
به‌رێوه‌به‌ری گشتی/ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕی په‌روه‌رده‌یی
گرنگی زۆر به په‌روه‌رده بدرێ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.