Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 12:53

لەبەغدا ئافرەتێک دایکی خۆی بەتەوور کوشت

کوردستان TV
100%

پۆلیسی فیدراڵی رایگەیاند كە ئافره‌تێكیان لە رۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیركردووە كە تۆمەتبارە بە كوشتنی دایكی.

پۆلیس لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت: دوای گەیشتنی زانیاری سەبارەت بە رووداوێكی كوشتن لەناوچەی عوبەیدی لە رۆژهەڵاتی بەغدا، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە.

هەروەها پۆلیس دەڵێت: دوای گه‌یشتنی هێزه‌ئه‌منییه‌كان توانراوە ئافرەتێك دەستگیر بكرێت كە تۆمەتبارە بە كوشتنی دایكی  و بۆ ئەنجامدانی تاوانەكە "تەوور"ی بەكارهێناوە.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌  تۆمەتبارەكە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەدژی بگیرێتەبەر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.