كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی كردووه، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 27 ى 1 ى 2022 ، لە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان بەفر و باران ببارێت، هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه، له سه‌نته‌ری پارێزگاكان به‌فر ببارێت.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ورده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فرو باران له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا.
كه‌شناسی پێشبینی كردووه، له كاته‌كانی ئێواره‌دا، له‌هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی دهۆك ، سلێمانی هه‌ڵه‌بجه به‌فر ببارێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، راشیگه‌یاندووه، سبه‌ی هه‌ینی ، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ورده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی به‌فرو باران له‌ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كاته‌كانی ئێواره‌شدا ئاسمانی پارێزگاكان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27 ى 1 ى 2022 ، پله‌كانی گه‌رما له پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 12 پله ، دهۆك 6 پله ، سلێمانی 8 پله ، هه‌ڵه‌بجه 8 پله ، كه‌ركوك 14 پله.
سبه‌ی هه‌ینیش 28 ى 1 ى 2022 ، پله‌كانی گه‌رما له پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 13 پله ، دهۆك 7 پله ، سلێمانی 5 پله ، هه‌ڵه‌بجه 9 پله ، كه‌ركوك 15 پله.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.