د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان واژووی لەسەرفەرمانی پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاكسین كرد.
بە گوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی تەندروستی كە واژووی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەسەرە و تێیدا هاتووە: بەمەبەستی بەرزكردنەوەی بەرگریی لەشی سوودمەندان لە ڤاكسینەكانی دژە كۆڕۆنا و پارێزگاریكردن لێیان لە گۆڕاوەكانی كۆرۆنا، بە تایبەت ئۆمیكڕۆن، بڕیار درا لەسەرپێدانی ژەمی سێیەم لەو ڤاكسینانە بۆ تەمەنەكانی سەروو 18 ساڵی، بەهەمان رێكارەكانی پێشوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.