لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە لە شاری هەولێر، ڕۆژانە 350 هەزار هێلکە بەرهەم دەهێنرێت و لە توانایدایە %40ی پێویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: یه‌كێك له كاره له پێشینه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتیی بووه له گرینگی‌دان به سێكته‌ره جیاوازه‌كانی ئابووری تا له ڕێگه‌یه‌وه هه‌م حكوومه‌ت و هه‌م هه‌رێمی كوردستانیش بتوانێت سوود له ته‌واوی ئه‌و سه‌رچاوانه وه‌ربگرێت كه ده‌بێته هۆی بووژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان و هه‌روه‌ها ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو و هاندانی وەبەرهێنەران بۆ بەگەڕخستنی سەرمایەکانیان له هەرێمی کوردستان، وه بنه‌مایه‌كیش ده‌بێت بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری هه‌رێم و پشت نه‌به‌ستن به ته‌نها سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاریكراو كه ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌نجدامدا كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووری كوردستان .
ڕاشیگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی ته‌واوی وه‌به‌رهێنه‌رانی كردووه تا پڕۆژه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن، یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ش، پڕۆژه‌یه‌كی په‌له‌وه‌رییه بۆ بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن كه ده‌كه‌وێته پارێزگای هه‌ولێر و به گەورەترین پڕۆژەی پەلەوەریی داده‌نرێت لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو "پڕۆژەکە 800 هەزار مریشکی تێدایه و ڕۆژانە 350 هەزار هێلکە بەرهەم دەھێنێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش له توانایدایه 40%ی پێویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین بكات".
ئاماژەی بەوەش کرد "ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ هاووڵاتییان ڕه‌خساندووه كه تیایدا زیاتر له 100 كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن 95%ی کرێکارەکان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.