کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێ ئەمشەو نمەباران بەشێوەی پچڕپچڕ لە سەنتەری شارەکان و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام بێت، هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووشی خستۆتەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکرده‌وە و تێیدا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمشەو پێنجشەممە و سبەی هەینی خستەڕوو و گوتی "به گوێره‌ى نه‌خشه‌كانى ئێستاى كه‌شوهه‌وا پێشبينى ده‌كرێ ئه‌مشه‌و ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان هه‌ورى ته‌واو بێت له‌گه‌ڵ بارينى نمه‌بارانى پچڕپچڕ له سه‌نته‌رى شاره‌كان، هەروەها له ناوچه شاخاويیهكانیش به‌فربارين به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ريش هه‌يه له دواى نيوه‌شه‌و به‌فر له سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ببارێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو "سبه‌ى ڕۆژی هه‌ينى ئاسمانى ناوه‌ڕاستى هه‌رێمی کوردستان هه‌ور و نيمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارينى نمه‌بارانى پچڕپچڕ و ئاسمانى ناوچه‌كانى تر هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارانبارين (نمه‌باران بۆ بارانى مامناوه‌ند)، هه‌روه‌ها به‌فربارين له ناوچه شاخاويیه‌كان به‌رده‌وامى ده‌بێت تا نيوه‌شه‌و ڕۆژی هه‌ينى و پله‌كانى گه‌رما (3-5) نزم ده‌بنه‌وه و ته‌م له‌هه‌ندێ ناوچه دروست ده‌بێت".
ئاماژە بەوەش دراوە "ئەگەر هەیە په‌ستانى هه‌وا له كاتژمێره‌كانى داهاتوو به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه بڕوات، بۆيه ئه‌گه‌رى ڕوونه‌دان يان به ڕێژه‌يه‌كى كه‌متر ڕوودانى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى سه‌ره‌وه‌ش له ئارادايه".
کەشناسی هەرێمی کوردستان هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیە:-
هه‌ولێر 6.0 ملم
شه‌مامك 0.7 ملم
پيرمام 10.7 ملم
سلێمانى 6.2 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 1.8 ملم
دهۆک 12.3 ملم
زاخۆ 4.2 ملم
ئاكرێ 9 ملم
بارزان 0.6 ملم
بازيان 5.0 ملم
ده‌ربه‌نديخان 0.6 ملم
دووكان 1.2 ملم
هه‌ڵه‌بجه 0.2 ملم
خه‌بات 1.0 ملم
مهيدان 0.4 ملم
سۆران 12.4 ملم
پێنجوێن 0.2 ملم
ماوه‌ت 7.8 ملم
قه‌ڵادزێ 8.6ملم
سمێلان 10.8 ملم
مێرگه‌سور 1.8 ملم
سيده‌كان 3.0 ملم
چۆمان 2.4 ملم
كه‌ركووک دڵۆپ دڵۆپ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.