Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 12:53

هێرشی مووشه‌کی کرایه‌ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا

کوردستان TV
100%

 

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ 6 مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و به‌هۆیه‌وه‌ زیان به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ‌ (كوردستان تیڤی) ڕایانگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 4:30 هێرشی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و 6 مووشه‌ك له‌ شوێنی مه‌ده‌نی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

ڕاشیانگه‌یاند: یه‌كێك له‌ مووشه‌كه‌كان به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی كه‌وتووه‌ و زیانی به‌ فڕۆكه‌كه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه‌ له‌ كاتی هێرشه‌كه‌دا سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌كارخراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێك له‌ مووشه‌كه‌كان كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یان له‌ شوێنی مه‌ترسی دوورخراوه‌ته‌وه‌.
 

froka
عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.