Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 12:53

ماڵی به‌رپرسێکی ئه‌منی له‌ به‌غدا کرایه‌ ئامانج و منداڵ و هاوسه‌ره‌که‌ی بریندار بوون

کوردستان TV
100%


سه‌چاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرایان كرد، ماڵی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی له‌ شاری به‌غدا به‌ بۆمبی ده‌ستی كراوه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ منداڵ و هاوسه‌ره‌كه‌ی برینداربوون.

به‌رپرسه‌كه‌ ئه‌فسه‌رێكی باڵای فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنووری عێراقه‌ و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ گه‌ڕه‌كی زه‌عفه‌رانییه‌ له‌‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا بۆمبێكی ده‌ستی فڕێدراوه‌ته‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كرد: بۆمبه‌ ده‌ستییه‌كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دوو چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ فڕێدراوه‌ته‌ ماڵی ئه‌فسه‌ره‌ باڵاكه‌ی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور.

جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی بۆمبه‌كه‌وه‌ دوو له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی برینداربوونه‌ كه‌ ئه‌وانیش كچ و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی. ‌

 

 

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.