هێڵی ئاسمانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرای كرد، گه‌شته ڕاسته‌وخۆكانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت سه‌ره‌ڕای زیانگه‌یشتن به فڕۆكه‌یه‌ك و به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی شاری به‌غدا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 4:30 به 6 مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له فڕۆكه‌خانه‌كه و به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی هێڵی ئاسمانی عێراق زیانی به‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌كه.
له‌مباره‌یه‌وه هێڵی ئاسمانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: كۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ زیان به‌ر یه‌كێك له فڕۆكه و به‌شێك له ناوچه‌كانی مه‌ده‌نی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گه‌یشتووه.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌م زیانانه، گه‌شته ئاسمانییه ڕاستهوخۆكانمان بۆ گه‌شتیاران به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێی باسه تا ئێستا سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق قه‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرا نه‌كردووه و نازانرێ كه هێرشه‌كه زیانی گیانی لێ كه‌وتۆته‌وه یاخود نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.