به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واری ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا به‌فر و بارانبارین له شاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌شناسی له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای دوو ڕۆژی شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئاسمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاری هه‌ولێر هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌بارانی پچڕپچڕ، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ سبه‌ی شه‌مووش ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی كه‌می پچڕپچڕ، به‌ڵام له ناوچه شاخاوییه‌كانی شاره‌كه به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌باره‌ی شاری سلێمانیش ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و بارانباریش به‌رده‌وام ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگاكه‌ش به‌فر ده‌بارێت، سبه‌ی شه‌مووش ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی پچڕپچڕ و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش بارینی به‌فر به‌رده‌وام ده‌بێت.
پارێزگای دهۆك: ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی پچڕپچڕی له‌ناكاو له ناوچه جیاجیاكاندا، بێگومان له‌ناوچه شاخاوییهكانیی پارێزگاكه‌ش به‌فر ده‌بارێت، بۆ سبه‌ی شه‌موو ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی كه‌می پچڕپچڕ، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و بارانی پچڕپچڕ ده‌بارێت و له شاخه‌كانیش به‌فر، بۆ سبه‌ی شه‌مووش ئاسمان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
پارێزگای كه‌ركووكیش ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و بارانی پچڕپچڕی كه‌م ده‌بارێت، بۆ سبه‌ی ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پله‌ی گه‌رمی سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 1 بۆ 13 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و خێرایی باش له‌سه‌رخۆ ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.