شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه خسته‌ڕوو كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كرابووه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و تێیدا ڕایگه‌یاند كه گه‌یشتوونه‌ته سه‌ره‌داوی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه.
شانه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: تیرۆریست و به‌كرێگیراوانی وڵاتان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به 6 مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا هێرشیان كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.
ڕاشیگه‌یاند: مووشه‌كه‌كان له شوێنی چاوه‌ڕوانی مه‌ده‌نی هێڵی ئاسمانی عێراقی كه‌وتنه‌خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه زیان به دوو فڕۆكه‌ی هێڵه‌كه گه‌یشتووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌م كاره تیرۆریستییه هه‌وڵێكه بۆ ڕێگریكردن له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵی هه‌رێمایه‌تی عێراق له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها په‌كخستنی تواناكانی هێڵی ئاسمانی عێراقه له پێشكه‌وتن و گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران به هه‌موو جیهان به باشترین شێوه سه‌ره‌ڕای بوونی ئاسته‌نگه‌كانیش.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر دوای كاره تیرۆریستییه‌كه، ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان توانیان 3 مووشه‌كی تر له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له شارۆچكه‌ی ئه‌بوو غرێب كه ئاماده‌كرابوون بۆ ته‌قاندن و هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان پووچه‌ڵیان بكه‌نه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه گه‌یشتوونه‌ته چه‌ند سه‌ره‌داوێكی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه و ته ئكیدیش ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌نجامده‌ران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ده‌ست یاسا و هێزه ئه‌منییه‌كان ڕزگارییان نابێت.
جێی باسه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 4:30 به 6 مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و به‌هۆیه‌وه دوو فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی هێڵی ئاسمانی عێراق زیانیان به‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌كه زیانێكی زۆری پێگه‌یشت.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش هێڵی ئاسمانی عێراق هه‌واڵی هێرشه مووشه‌كی و زیانگه‌یاندنی به دوو فڕۆكه‌ی هێڵه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كه، گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاری به‌غدا به‌رده‌وامی ده‌بێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند كه به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره و ده‌بێ ڕێگه‌ی لێ بگیرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه، زیانێکی زۆر له عێراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.