Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 12:53

حەلبووسی: بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی بەغدا مەترسی لەسەر ناوبانگی عێراق دروست دەکات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا مەترسی لەسەر ناوبانگی عێراق دروست دەکات.

محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لێدانە لەسەروەری عێراق و ئاسانکاری دەکات لەسەر مەترسی بۆ سەر ناوبانگی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد دەبێت کاری ڕژد بکرێت بۆ وەستاندنی ئەم کردەوە تیرۆرستییانە.

جێی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی به‌ 6 مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و به‌هۆیه‌وه‌ زیان به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.