Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 17:51

مەسرور بارزانی پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد لەبارەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: پێشوازی لەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەم بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی سەرباز و ڕاوێژکارە ئەڵمانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

ڕاشیگەیاند: ئەم بڕیارە پشتیوانییەکی گرنگی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕی دژ بە داعش.

مەسرور بارزانی جەختیشی کردەوە بڕیارەکە بۆ مەشقپێکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گرنگە.

جێی باسە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانی ئەڵمانیادا بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان بۆ 9 مانگی دیکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق درا.

بەپێی ئەم بڕیارەش تا مانگی دیکە 500 سەرباز و ڕاوێژکاری ئەڵمانی لە ئەرکدا دەبن بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.