سهر لهبەیانی ئهمڕۆ هەینی باڵهخانهی ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لە شاری كفری بەهۆکارێکی نادیار سوتێنرا.
هونەر فەخرەدین سەرپەرشتیاری رێكخراوی هاوكاری ئەڵمانی لە شاری كفری ڕایگەیاند "زیانی زۆر بەر باڵەخانەكە كەتووە و چەندان كەرەستەی وەك پرێنتەر و كۆمپپوتەر و شمەكی تایبەتی ڕێكخراوەكە، بەتەواوەتی سووتاوە و کتێبخانەیەکی گەورە و هۆڵی سیمینار بە هەموو پێداویستییەکانەوە سووتێندراون".
ههروهها گوتی "زیانی زۆر بەر باڵەخانەكە كەتووە و چەندان كەرەستەی وەك پرێنتەر و كۆمپپوتەر و شمەكی تایبەتی رێكخراوەكە سوتاون، لەبارەی قەبارەی زیانەکانیشەوە".
شایانی باسه پۆلیس دهستی به لێكۆلێنهوه كردوه ، بهڵام تائێستا زیانەكانی نەخەمڵاندووە.
ئا- کامەران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.