Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 17:51

ئەوقافی کۆیە: ئەو دەنگە نەشازەی لە بڵندگۆی مزگەوتێک هاتووە بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکی بووە

کوردستان TV
100%

 

بەڕێوەبەرایەتی ئەقافی کۆیە ڕایگەیاند، ئەو دەنگە نەشازەی ئەمڕۆ لەکاتی وتاردانی هەینی هاتووە، هەڵەیەکی تەکنیکی بووە و بەمەبەست نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "ئەمرۆ ھەینی لە مزگەوتی گەورەی کۆیە، لەکاتی وتاری ھەینی دەنگێکی نەشاز بۆ چەند چرکەیەک لە بڵندگۆی مزگەوت ھاتووە، دوای بە دواداچوونی ئەوقافی کۆیە و لقی زانایانی کۆیە بۆمان ڕوونبوویەوە کە ئەو ڕووداوە بەھۆی ھەڵەیەکی تەکنیکی بووە (بەئەنقەست نەبووە)".

ئەوەش هاتووە " لەگەڵ ئەوەش ئێمە لە ئەوقافی کۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە جارێکی تر بەھیچ جۆرێک ڕووداوی لەمشێوەیە ڕووناداتەوە".

لە ڕوونکردنەوەکەدا هەروەها داوای لێبوردن لە ھاووڵاتییان دەکات و دەڵێت "داوای لێبوردن لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان دەکەین بەھۆی ڕووداوە نەخوازرەواکەوە ئەگەر دڵگران بووبن".

ئەوقافی کۆیە جەختیشی کردۆتەوە لە پاراستنی پیرۆزی مزگەوت و مینبەر لە قەزاکە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.