Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 17:51

پۆلیسی هەولێر دوای 4 ساڵ داواکراوێکی هەڵاتوو دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای تێپەڕبوونی 4 ساڵ تۆمەتبارێکی هەڵاتوویان بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر (بنکەی پۆلیسی دەشتیی هەولێر، بنکەی پۆلیسیی کەسنەزان، بنکەی پۆلیسیی دارەتوو، بنکەی پۆلیسی قوشتەپە)، تۆمەتبارێکی داواکراوی هەڵاتوویان بەناوی (ر. ح. م.) دەستگیر کرد".

ئەوەش خراوەتەڕوو کە تۆمەتبارەکە بە تۆمەتی کوشتن لە ساڵی (2018) بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو.

ئاماژە بەوەشکراوە تۆمەتباری ناوبراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگە کرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.