هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بوونی بەستەڵەک و مەترسی لەسەر شۆفێریکردن هەردوو ڕێگەی گۆیژە و ئەزمەڕ بەربەست کراون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "بەهۆی بوونی بەستەڵەک و مەترسی لەسەر شۆفێریکردن بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەردوو ڕێگەی چوونە سەرەوە بۆ شاخی گۆیژە و چیای ئەزمەڕ بەربەست دەکات".
جەختیشی کردۆتەوە " ئەم بڕیارە لەپێناو سەلامەتی شۆفێران و هاووڵاتییان جێبەجێ دەکرێت لەلایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی".
ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو ڕێگەیانە بە داخراوی دەمێننەوە تا ئەوکاتەی شیاو دەبن بۆ شۆفێریکردن تیایاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.