Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 16:30

نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکات لە بەرامبەر بڕیاردان بۆ درێژکردنی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: من سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەم بۆ بڕیاردان لەبارەی درێژکردنی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

ڕاشیگەیاند:داعش وەک هەڕەشەیەکی ڕژد ماوەتەوە لەسەر ئاشتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی، بۆیە هەوڵی هاوبەش پێویستە بۆ تێکشکاندنی تیرۆر.

جێی باسە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەینی پەرلەمانی ئەڵمانیادا بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانیان بۆ مانگی دیکە لە هەرێمی کوردستان و عێراق درا.

بەپێی ئەم بڕیارەش تا 9 مانگی دیکە 500 سەرباز و ڕاوێژکاری ئەڵمانی لە ئەرکدا دەبن بۆ مەشقکردن بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.