سەرۆکی ڕەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دا کە گەل و نیشتمان هێڵی سوورن.
موقتەدا سەدر لە تویتەرەکەی خۆی دەستنووسێکی بڵاوکردۆتەوە کە واژۆی خۆی لەسەرە و بە ڕەنگی سوور نووسیویەتی "بەرژەوەندی گەل مەکەنە ئامانج، چونکە گەل و نیشتمان هێڵی سوورن".
هەر لە تویتەکەدا دووپاتی کردۆتەوە کە لەگەڵ هاوبەشەکانیان بەردەوام لە پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی.
سەدر لە تویتەکیدا ئاماژەی بە هیچ ڕووداوێک نەکردووە، بەڵام تویتەکەی لەدوای هێرشە مووشهكییەکەی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا دێت کە به‌هۆیه‌وه زیان به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.