Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 16:30

کەشناسی: بەفربارین تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

 

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمشەو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەفربارین تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام دەبێت، هەروەها ڕێژەی بەفربارینی دوێنێ و ئەمڕۆی بڵاوکردەوە لەگەڵ ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕێژەی بەفربارینی دوێنێ پێنجشەممە و ئەمڕۆ هەینی بڵاکردەوە کە بەمشێوەیە:-

ڕه‌واندز 2 سم

دينارته‌ 7 سم

حاجى ئۆمه‌ران 60 سم

مانگيش 9.5 سم

سه‌رسه‌نگ 9 سم

دێره‌لوول 2 سم

ئامێدى 22 سم

بامه‌ڕنێ 17 سم

كانى ماسی 34 سم

چامانكێ 15 سم

باتوفه‌ 7 سم

سه‌فين 20 سم

ناحيیه‌ى هێرۆ 15 سم

مه‌رزى كێڵێ 50 سم

ياخ سه‌مه‌ر 12 سم

ڕاشیگەیاند: پێشبینى دەکرێ سبەی بەیانییەکەی لە ڕۆژئاوای هەرێمەوە نمەبارانێکى کەمى پچڕپچڕ دەست پێ بکات پاشان بەرەو ناوچەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات و کەرکووک بێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانى سلێمانى و دهۆک لە ئێوارەدا، پاشان کەشەکە لە شەودا جێگیر دەبێت.

هەر لە بڵاوکراوەکەدا کەشناسی ئاماژە بەوەشکرد " پێشبينی ده‌كرێ به‌فربارين تا دره‌نگانى ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام بێت له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كانی هەرێمی کوردستان".

هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووشی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیە:-

 پیرمام 2.0 ملم

سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ

دهۆک 0.9 ملم

زاخۆ 2.2 ملم

ئاکرێ 2.6 ملم

بارزان 4.2 ملم

حاجى ئۆمەران 0.8 ملم

هەڵشۆ 3.6 ملم

سۆران 2.8 ملم

پێنجوێن 5.2 ملم

قەڵادزێ 0.4 ملم

سمێلان 11.2 ملم

مێرگەسور 9.0 ملم

سیدەکان 16.8 ملم

چۆمان 13.2 ملم

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.