تارق حه‌رب، پسپۆری یاسا رایدهگهێنێت، ده‌مێكه پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه وهۆشیار زێباری ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق .
تارق حه‌رب،شاره‌زایه‌كی یاسایی به‌ناوبانگی عێراق له میانه‌ی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا سه‌باره‌ت به‌ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق رایگه‌یاند: دوو كه‌س ده‌ستنیشانكراون كه دیارن،یه‌كێكیان فه‌خامه‌تی هۆشیار زێبارییه و ده‌بینین كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌هه‌مان كات و له هه‌مان دانیشتنی په‌رله‌ماندا، هۆشیار زێباری كه‌سێك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راده‌سپێری.
ئه‌و پسپۆره‌ی یاسا گوتیشی: ده‌مێكه پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه رێژه‌ی یاساییش بۆ ئه‌و پۆسته 165 پهلهرمانتاره، بۆیه هۆشیار زێباری ده‌نگی فراكسیۆنی سه‌درو فراكسیۆنی سووننه و فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانی مسۆگه‌ر كردووه.ئه‌مه‌ش ده‌ستووری و یاساییه‌و هیچ ناڕوونییه‌كی تێدا نییه.
رۆژی 31 ئه‌م مانگه دوا واده‌یه بۆ به‌ربژێركردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق و له دانیشتنی رۆژی 7ی مانگی شوبات ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.