پیاوێكی به‌ریتانی كاسبییه‌كی زۆر ئاسان، رۆژانه له‌رێگه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له ریز وه‌ستان بڕی(215) دۆلاری ئه‌مریكی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئه‌و پیاوه كه‌ناوی (فرێدی بیكت)-ه خاوه‌ن سه‌برو ئارمییه‌كی بێ ئه‌ندازه‌یه له بواری خۆڕاگری و وه‌ستان له ریز دا ئه‌و پیاوه ، له‌جیاتی كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له‌ریز ده‌وستێت ، له‌بری ئه‌وه وه‌ستانه بڕی (27) دۆلار وه‌رده‌گرێت ،به‌وشێوه‌یه رۆژانه نزیكه‌ی(215) دۆلاری ئه‌مریكی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
فرێدی ده‌ڵێت" من ته‌نیا له‌و كاته كارده‌كه‌م كه بێ كارم ، ئه‌گه‌ر به‌درێژایی رۆژ ئه‌و كاره بكه‌م داهاتم زۆرتر ده‌بێت ،ئه‌م كاره‌ش زۆر ئاسانه ته‌نیاپێویستی به سه‌برو ئارامی هه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌و كسانه‌ی ئه‌و كاره‌یان بۆ ده‌كه‌م بریتین له وانه‌ی كه من منداڵه‌كانیان به‌خێو ده‌كه‌ن ناتوانن له ریز بوه‌ستن یان ئه‌وانه‌ن كه خانه‌نشین كراوه‌ن به‌ته‌مه‌نیانه‌وه ناتوان له ریز بوه‌ستن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی سه‌رمایه‌دارن".
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لروئیه
ڤیدیۆ..پیاوێک داهاتی رۆژانه‌ی به هۆی له‌ریز وه‌ستان (215) دۆلاره
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.