Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 15:19

گەورەترین گۆرێلای جیهان له‌ ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا مرد

کوردستان TV
100%


كارگێری باخچەی ئاژەڵانی ئەتڵانتای ئەمریکی رایگه‌یاند" گه‌ورترین گۆرێلای به‌ناوی   (ئەوزی) كه‌گەورەترین گۆرێلای نێر بوو لە جیهاندا لەتەمەنی 61 ساڵیدا مرد".

هه‌روه‌ها كارگێری باخچەی ئاژەڵانی ئەتڵانتا ده‌ڵێت" تائێستا هۆكاری مردنی (ئه‌وزی) دیار نییه‌ بەڵام ماوه‌یه‌ك بووخواردنی كه‌م ده‌خوارد، له‌ ئێستادا  دەستەیەکی زانستی له‌ نەخۆشییە ئاژەڵییەکان شیکاری بۆ جەستەی ئەوگۆرێلایه‌ دەکەن لە کۆلێژی ڤێتێرنەله‌ بۆئه‌وه‌ی هۆكاری مردنی ده‌ستنیشان بكه‌ن".
به‌رێوه‌به‌ری كارگێری  باخچه‌ی ئاژه‌ڵان ریموند كایند ده‌ڵێت" مردنی (ئه‌وزی) زیانێكی زۆری به‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ئه‌تڵانتا گه‌یاند ،ناوی له‌ یاده‌وریمان ده‌مێنێته‌وه‌".
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌خبار ئه‌لیه‌وم

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.