Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 14:01

تەرمی 4 کۆچبەر گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

 

لەسەر ئەرک و ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی 4 کۆچبەر گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان.

هەڵگورد ساڵەیی ڕاوێژکار لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تا ئێستا تەرمی 9 کۆچبەر ناسراوەتەوە و ئەمڕۆ شەممە تەرمی 4 کۆچبەر گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان، بڕیاروایە لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو تەرمی 5 کۆچبەرەکەی دیکە بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند: ئێستا تەرمی کۆچبەرەکان گەیشتۆتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و دوای ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی خانەوادەکانیان دەکرێت.

هەروەها گوتی: لەم 4 کۆچبەرەی کە گەڕێنراونەتەوە 3یان لە یەک خانەوادەن دانیشتووی شاری زاخۆن، هەروەها کۆچبەرەکەی دیکەیان خەڵکی هەڵەبجەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد ئەمڕۆ شەممە دەنگۆیەک هەبووە لەبارەی ئەوەی کە تەرمی کۆچبەرێکی دیکەش ناسراوەتەوە، جەختیشی کردەوە لە ئەگەری ناسینەوەی هەر یەک لەو تەرمانە بەزووترین کات دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و ڕادەستی خانەوادەکانیان دەکرێت.

جێی باسە ڕۆژی چوارشەممە ڕابردوو 26ـی 1ـی2022  فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: لەسەر ئەرک و ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی 9 لەو قوربانییانەی کە ناسراونەتەوە دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.