Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 11:10

سعوودیە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا دەکات

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی دەرەوەی سعوودییە ڕایگەیاند، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکەین.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ڕایگەیاند: بەتووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە ترسنۆکانەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکەین، ئەم هێرشەش مەترسی لەسەر سەلامەتی گەشتی ئاسمانی و لاوازکردنەوەی هەوڵەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دەبێت لە یارمەتیدانی عێراق بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر".

جەختیشی کردۆتەوە بەهەموو شێوەیەک بەرهەڵەستی تیرۆر دەکەین بە هەموو جۆر و شێوازەکانیان و بە هەر پاساوێکیش بێت.

جێی باسە بەرەبەیانی دوێنێ هەینی به‌ 6 مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا و به‌هۆیه‌وه‌ زیان به‌ر فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.