Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 11:10

کازمی لەگەڵ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقییان کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە پێشوازی لە جینین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد و کۆبوونەوە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و پێشهاتە نوێیەکانی ئەم دواییەی عێراق کرا، هەروەها تاوتوێی هەماهەنگییەکانی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان کرا.

ڕاشیگەیاند: لە دیدارەکەدا کازمی پەرۆشی عێراقی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان نیشان دا بۆ پتەوبوونی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد "لە بەرامبەردا پلاسخارت پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ عێراق دووپاتکردەوە و جەختی لە گرنگی دیالۆگ کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و جیاوازییەکان".

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.