Erbil 38°C ھەینی 15 ئایار 11:41

پرسەنامەیەک لە نێچیرڤان بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو شێخ خاڵس بەرزنجی کرد.

 دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ خالس بەرزنجی، کەسایەتیی دیاری هەولێر و پەروەردەکاری بەئەزموونی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان و لە پەروەردەکارانی کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.

خوالێخۆشبوو دڵسۆزانە ساڵانێکی درێژی تەمەنی بە خزمەتی پەروەردە و پەروەردەکاران بەخشی و لەمبارەیەوە جێپەنجەی دیارە. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و کەسوکاری ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2022/1/29

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.