Erbil 38°C ھەینی 13 شوبات 11:10

فڕۆکەیەکی نەناسراو هەوڵ دەدات ئاسمانی سامەڕا ببەزێنێت

کوردستان TV
100%

 

فڕۆکەیەکی نەناسراو هەوڵ دەدات سنووری ئاسمانی سامەڕا ببەزێنێت لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی عێراقەوە ڕێگری لێ دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق ڕووبەڕووی فڕۆکەیەکی نەناسراو بوونەتەوە کە هەوڵی داوە سنووری ئاسمانی شاری سامەڕای سەر بە پاریزگای سەڵاحەددین ببەزێنێت.

هەر بەپێی سەرچاوەکە هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق توانیوویەتی هەوڵەکە بۆ بەزاندنی سنووری ئاسمانی سامەڕا پووچەڵ بکاتەوە.

سەرچاوەکە زانیاری زیاتر لەمبارەیەوە نەخستۆتەڕوو.

 

السومریة

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.